دهۆک.. کۆنفرانسی بەرەنگاربوونەوەی ڕۆژی جیهانیی نەخۆشیی شێرپەنجە بەڕێوە دەچێت

ئەمڕۆ لە دهۆک بە ئامادەبوونی وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان کۆنفرانسی ڕۆژی جیهانیی نەخۆشیی شێرپەنجە بەڕێوە دەچێت و ئاماری تووشبوانی شێرپەنجە ڕادەگەیەندرێت. بەپێی زانیارییەکانی (باسنیوز)، ئەمڕۆ شەممە 4/2/2023 بە ئامادەبوونی د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان و هەموو بەڕێوەبەرە گشتییەکانی تەندروستیی پارێزگای دهۆک و ژمارەیەک پزیشکی تایبەتمەند کۆنفرانسێک بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشیی شێرپەنجەوە بەڕێوە دەچێت. لەو کۆنفرانسەدا، ئاماری تووشبوانی شێرپەنجە لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان ڕادەگەیەنرێت و دواین پێشهاتەکانی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشیی شێرپەنجە و ئاماری تووشبوانی شێرپەنجە باس دەکرێن.