بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.8 پلەی رێختەر تورکیا و باکووری کوردستانی هەژاند

بەرەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە 6/2/2023 بومەلەرزەیەک بەهێز بە گوڕی 7.8 پلەی رێختەر چەند شارێکی تورکیا و باکووری کوردستانی هەژاند. بومەلەرزەکە لە 10 شاری تورکیا و باکووری کوردستان رووی داوە و لە هەرێمی کوردستان و وڵاتانی سووریا، میسر، لوبنان و عێراقیش هەستی پێ کراوە. دەزگازی بوومەلەرزەزانیی ئەمریکا ڕایگەیاند، ناوەندی بوومەلەرزەکە لە 30 کیلۆمەتریی باکووری ڕۆژاوای دیلۆک (گازی ئەنتاب)ی باکووری کوردستان و لە قووڵایی 17.9 کیلۆمەتریی زەویدا بووە. بەهۆی بوومەلەرزەکە و چەند پاشلەرزەوە دەیان باڵەخانە ڕووخاون و تا ئێستا زیاتر لە 50 کەس لە شارەکانی تورکیا و باکووری کوردستان گیانیان لەدەست داوە. هەر لەم بارەیەوە، ئاژانسی روانگەی سووری (سانا) رایگەیاند، تا ئیستا لەو وڵاتەش  39 هاووڵاتی بەهۆی بوومەلەرزەکە و رووخانی ژمارەیەک باڵەخانەوە لە پارێزگای حەمای سووریا گیانیان لەدەست داوە.