بوومەلەرزەیەک فەڵەستینی هەژاند

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 8ی شوباتی 2023، لە فەلەستین بوومەلەرزەیەکی دیکە روویدا و دانیشتوانی ناوەڕاست و باکووری فەلەستین هەستیان پێکردووە. بەگوێرەی بەیاننامەیەکی دەسەڵاتی وزەی ئیسرائیل، هێزی بوومەلەرزەکە، کە فەلەستینییەکان لە ناوچەی نابلوس لە دەوروبەری کاتژمێر 5ی ئێوارە هەستیان پێکردووە – گەیشتووەتە 3.3 پلە و ناوەندی بوومەلەرزەکەی لە دۆڵی ئوردندایە. هەروەها دوێنێش بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.4 پلەی رێختەر هەمان ناوچەی لە فەڵەستین هەژاند. ئەمە لە کاتێکدایە چەند رۆژێک لەمەوبەر زنجیرەیەک بوومەلەرزەی بەهێزی جیاواز تورکیا و سوریای گرتەوە و بووە هۆی گیانلەدەستدانی زیاتر لە 11 هەزار کەس و برینداربوونی هەزاران کەس، بەپێی دوایین ئامارەکان.