سه‌ركۆماری توركیا دوایین ئاماری قوربانیانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی راگه‌یاند

تا دێت ژماره‌ی قوربانیانی بوومه‌له‌رزه‌ كاره‌ساتباره‌كه‌ی باكووری كوردستان و توركیا زیاتر ده‌بێت، سه‌ركۆماری توركیاش رایگه‌یاند: تا ئێستا نزیكه‌ی 78 هه‌زار كه‌س بوونه‌ته‌ قوربانی. ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان، سه‌ركۆماری توركیا، كه‌مێك پێش ئێستا سه‌ردانی شاری دیلۆكی كاره‌ساتباری كرد له‌ باكووری كوردستان و له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: “تا ئێستا 14014 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و 63،794ی دیكه‌ش بریندار بووه‌ن. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌وه‌ 6644 باڵه‌خانه‌ به‌ته‌واوی رووخاون، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ رایگه‌یاند: “ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی توركیا بۆ ماوه‌ی 3 مانگ باری نائاسایی له‌ توركیا راگه‌گه‌یه‌نێت.”