وەزارەتی رۆشنبیریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان وەک هاوخەمییەک لەگەڵ بنەماڵەی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی باکوور و رۆژئاوای کوردستان بڕیاری راگرتنی هەموو چالاکییەکی ئاهەنگ ئامێزی دا. وەزارەتەکە روونکردنەوەیەکی لەمبارەیەوە بڵاو کردووەتەوە ئەمە خوارەوە دەقەکەیەتی:- ڕونکردنەوەیەک لە وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە هەموو لایەک ئاگادارن لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا بومەلەرزەیەکی بەهێز، باکور و ڕۆژئاوی کوردستانی هەژاند و بەدەیان هەزار شەهید و برینداری لێکەوتەوه.وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان لەحکومەتی هەرێمی کوردستان، وەک هاودەردی لەگەڵ بنەماڵەی قوربانیانی ئەو دوو بەشەی کوردستان، بڕیاریدا هەموو چالاکییەکی ئاهەنگ ئامێز لەسەرجەم فەرمانگەکانی سەر بە سنووری وەزارەتماندا ڕابگیرێت. وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان2023/2/9