گوتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر کەمێک پێش ئێستا رای گەیاند کە بە دەیان هەزار خێزان لە رێگای نێوان سپیلک تاوەکوو هەولێر گیریان خواردووە. فازڵ حاجی، گوتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر، لە لاپەڕەی خۆی لە فەیسبووک بڵاوی کردەوە: “تکایە دیمەنی بارینی بەفر هەڵتان نەخەڵەتێنێت کە هاوڕێکانتان بڵاوی دەکەنەوە،تکایە لە ماڵەکانی خۆتان دابنیشن.” دەشڵێ: “بەو درەنگانی شەوە بە دەیان هەزار خێزان لە نێو ئۆتۆمبێلەکانیان لە سپیلکەوە تاوەکوو هەولێر لەنێو بەفر گیریان خواردووە، تواناکانیش بۆ ڕزگارکردنیان سنووردارە بە هۆی دابارینی بەردەوامی بەفر و دابەزینی پلەکانی گەرما.”