ڕاپەڕین.. هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی چەکی بێمۆڵەت لە کافتریاکان دەستی پێ کرد

گوتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، هەڵمەتێکی دەستبەسەرداگرتنی چەکی بێمۆڵەتیان لە کافتریاکانی سنوورەکە دەست پێ کردووە. شۆڕش ئیسماعیل، گوتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “هەڵمەتەکە لەناو کافتریا و ئەو شوێنانە بەڕێوە دەچێت کە گەنجانی تێدا کۆ دەبنەوە و ئامانج لێی دەستبەسەرداگرتنی چەک و چەقۆ و خەنجەر و بۆکسە”. گوتیشی: “ئەو هەڵمەتە لەپێناو کەمکردنەوە و نەهێشتنی حاڵەتەکانی شەڕکردن و کوشتنە و درێژەی دەبێت”. باسی لەوەش کرد: “بێجگە لەو شوێنانە هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی چەکی بێمۆڵەت لە شوێنەکانی دی بەردەوامە”.