دهۆک.. 600 سۆپەی مۆدێرنی دار بۆ باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێ دەکرێن

شەوی ڕابردوو 13/2/2022 لە پارێزگای دهۆکەوە 600 سۆپەی مۆدێرنی دار بۆ باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێ کران. د. عه‌لى ته‌ته‌ر، پارێزگاری دهۆک، شەوی ڕابردوو لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە کە لەسەر داوای لایەنە پەیوەندیدارەکان 600 سۆپەی مۆدێرنی دار بۆ باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێ کران. شایانی باسە، دوو کاروانی هاوکاریی پارێزگای دهۆک بۆ باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان چوون، شەوی ڕابردووش 600 سۆپەی مۆدێرنی دار بۆ ئەو دوو بەشەی کوردستان بەڕێ کران، لەبەر ئەوەی کەشوهەوا ساردە و خەڵک پێویستییان بە سۆپە هەیە. حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەر دوای ڕوودانی بوومەلەرزەکەی باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان و تورکیا و سووریا ئامادەیی خۆی بۆ پێشکەشکردنی هەموو جۆرە هاوکارییەک بۆ خەڵکی زیان لێکەوتوو ڕاگەیاند.