بزووتنەوەی ئیسلامی، ڕاگەیەندراوێكی بڵاو كرده‌وه‌

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە مەكتەبی راگەیاندنی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی رای گەیاند سکاڵای یاسایی لەسەر هەر کەناڵ و ماڵپەرێک تۆمار دەکەن، كه‌ هەواڵی ناڕاست دژی بزووتنەوەی ئیسلامی و رابەری گشتییەكەی بڵاو دەکەنەوە. مەکتەبی راگەیاندنی بزووتنەوەی ئیسلامی، بڵاوی كرده‌وه‌ كە بزووتنەوەی ئیسلامی هەمیشە هەوڵی هێنانەدی ئاسایش و ئارامی داوە لە هەرێمی کوردستان، لەو پێناوەشدا باجی گەورەی داوە، بەڵام ژمارەیەک راگەیاندن و پەیجی ئاراستەکراو بۆ تێکدانی دۆخی هەرێمی کوردستان و دەستکەوتنی ژمارەیەک لایک و کۆمێنت، هەواڵی ناڕاست و هەڵبەستراو لە بەرانبەر بزووتنەوەی ئیسلامی و خودی رابەری گشتی بڵاو دەکەنەوە. هه‌روه‌ها بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی هۆشداری داوە، كه‌ سکاڵای یاسایی لەسەر هەر کەناڵ و ماڵپەرێک تۆمار دەکەن، ئه‌گه‌ر تۆمەت و هەواڵی ناڕاست لەسەر رابەری گشتی و بزووتنەوەكه‌ بڵاو بكه‌نه‌وه‌.