سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی پیرانی فەرەنسا (سێنات) کۆبووەوە و بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکەیان تاوتوێکرد. ئەمڕۆ پێنجشەممە 16/2/2023، مەسرور بارزانى، سهرۆكى حکوومەتی ههرێمى كوردستان لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەی بۆ فەرەنسا، لە پاریس لهگەڵ ژیرار لارشێ سهرۆكى ئەنجومەنی پیرانی فەرەنسا (سێنات) کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و پێویستی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدرال کرا لە سەر بنەمای دەستوور. سەرۆکی ئەنجوومەنی پیرانی فەرەنسا، بە ڕێز و پێزانینەوە ئاماژەی بە خەبات و قوربانیدانەکانی پێشمەرگەی کوردستان کرد، بەتایبەتی لە تێکشکاندنی تیرۆریستانی داعش و پاراستنی پێکهاتە جیاوازەکانه هەرێمی کوردستان . لای خۆیەوە سەرۆکی حکوومەت وێڕای سوپاسکردنی حکوومەت و گەلی فەرەنسا بۆ پشتگیریکردنی خەڵکی کوردستان، کورتەیەکی دەربارەی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان خستەڕوو. گرنگی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال و ئاساییکردنەوەی دۆخی دەڤەری شنگال و زەمینەخۆشکردن بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنەکانیان، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە بوو.
مەسرور بارزانى و سەرۆکی ئەنجوومەنی پیرانی فەرەنسا بارودۆخی عێراق و ناوچەکەیان تاوتوێ کرد
