کۆتایى بە کەمپەینى کۆکردنەوەى هاوکارى بۆ زیانلێكهوتوانى بوومەلەرزەكانی توركیا و سووریا هات و پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند: “مەسرور بارزانی، سهرۆكى حكوومهتى ههرێمى كوردستان، خاوەنى بیرۆکەى کۆکردنەوەى هاوکارى بوو بۆ زیانلێكهوتوانى بوومهلهرزهكان.” ئهمشهو (ههینى 17/2/2023، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە پرێس کۆنفرانسێکدا گوتى: “دواى ئەوەى لە 6ى ئەم مانگە بوومەلەرزە لە چەند شارێکى باكوورى كوردستان و ڕۆژئاواى كوردستانى دا، هەرێمى کوردستان وەك یەکەم وڵات و یەكەم شوێن بوو کە هاوکاریى تەندروستى و بەرگرى شارستانى و هاوکارییەکانى مانگى سوور و دەزگاى خێرخوازیى بارزانى گەیاندە شوێنى بوومەلەرزەکە.” گوتیشى: “هاوکات بە فەرمانى مهسرور بارزانى، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان کە خۆى خاوەنى بیرۆکەکە بوو، کەمپهینى هاوکارى بۆ زیالێکەوتوانى بوومهلهرزهكان لە زۆربەى ناوچەکانى هەرێمى کوردستان ڕاگهیاندرا، کە هاوکارییەکى زۆر کۆ کرایەوە و گەیەندرایە زیالێکەتوانى بوومەلەرزەکە.” ئومێد خۆشناو باسى لەوەش کرد، کە دواى نزیکەى دوو هەفتە، ئەمڕۆ هەینى بە فەرمانى وەزارەتى ناوخۆى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، کارى کەمپهینەکەکان کۆتایى هات.
ئومێد خۆشناو: مەسرور بارزانی خاوەنى بیرۆکەى کۆکردنەوەى هاوکارى بوو بۆ زیانلێكهوتوانى بوومهلهرزهكان
