دەربارەى سەردانى بەڕێوەبەرایەتییەکانی پۆلیسى هاتوچۆ داواکارییەک ئاراستەى هاووڵاتـییان دەکرێت

بەهۆى ئەپدەیتکردنى داتاکانی پۆلیسى هاتوچۆوە داوا لە هاووڵاتییان دەکرێت ئەمڕۆ و سبەى سەردانیان نەکەن. لەم بارەیەوە، کاروان میرخان، بەڕێوەبەرى هاتوچۆى کۆیە، بە (باسنیوز)ى ڕاگەیاند: “ئەمڕۆ و سبەى، واتا یەکشەممە و دووشەممە 19 و 20 / 2 / 2023، سیستمی مۆڵەتی شۆفێری لە سەرانسەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆی هەرێمى کوردستان ئەپدەیت دەکرێتەوە”. گوتیشى: “بۆیە داوا لە هاووڵاتییان دەکەین بە مەبەستی وەرگرتنی نامیلکەى دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری و وەرگرتنەوەی مۆڵەت و نوێکردنەوەى مۆڵەتى شوفێرى سەردانى بەڕێوەبەرایەتییەکانى هاتوچۆ نەکەن، تا سیستەمەکە دەکەوێتەوە کار”. باسى لەوەش کرد: “بەڵام بەدەر لەو بابەتانە، کاروبارەکانى دیکەى هاووڵاتییان لە بەڕێوەبەرایەتییەکانى هاتوچۆ جێبەجێ دەکرێن”.