لە ترسی بوونی بوومەلەرزە لە ئیستانبوڵ 93 قوتابخانە چۆڵ دەكرێت و قوتابییەكان دەگوازرێنەوە بۆ ئەو قوتابخانانەی بە بوونی بوومەلەرزەش مەترسیی ڕووخانیان لەسەر نییە. بە گوێرەی ڕاگەیەنراوێكی پارێزگای ئیستانبوڵ، لە ترسی بوونی بوومەلەرزە، لە ئیستانبوڵ 93 قوتابخانە چۆڵ دەكرێت، بەڵام قوتابییەكان بێبەش نابن لە خوێندن و لە قوتابخانەیەكی تر و سەلامەتتردا دەخوێنن. بە گوێرەی زانیارییەكانی پارێزگاری ئیستانبوڵ، بەر لە 1999 لە ئیستانبوڵ 1418 قوتابخانە دروست كراوە، لەو ڕێژەیەدا 1351 قوتابخانە مەترسیی ئەوەی لەسەر بووە بە بوومەلەرزە بڕووخێت، بەڵام لەو ڕێژەیە توانرا 769 قوتابخانە بەهێز بكرێت و بەرگەی بوومەلەرزە بگرێت و هەروەها 367 قوتابخانەش بەتەواوی ڕووخێنرا و سەرلەنوێ دروست كرایەوە، بەڵام 93 قوتابخانە ئێستاش مەترسی بوومەلەرزەی لەسەرە، بۆیە نۆژەن دەكرێتەوە و قوتابییەكانیش دەگوازرێنەوە بۆ قوتابخانەی تر.
لە ترسی بوومەلەرزە 93 قوتابخانە لە ئیستانبوڵ چۆڵ دەكرێن
