کەرکووک.. گەنجێکی کورد کوژرا

ئەمشەو یەكشەممە 19ی 2ی 2023، لە گەڕەكی شۆریجەی شاری كەركووك، گەنجێك تەقەی لێکرا و گیانی لەدەست دا. عەقید سوبحان، ئەفسەری ئێشكگری بنكەی پۆلیسی ئازادی شاری كەركووك، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “ئەمشەو لە گەڕەكی شۆریجە لەلایەن كەسانی نەناسراوە، تەقە لە گەنجێك كرا و بەسەختی بریندار كرا و پاشان ڕەوانەی نەخۆشخانە كرا.” بەپێی زانیارییەكانی (باسنیوز)، گەنجەكە ناوی تەها دڵشادە و دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە و بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەست داوە.