شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاشکرایکرد کە مەودای وەرزی دابارینمان لە 50% زیاتر ماوە و رایگەیاند: “پێشبینی دەکرێت کە باران لەو ڕێژەیەی سەرەتا تاوەکوو ئێستا کە باریوە زیاتر بێت لەداهاتوودا”. ئەمڕۆ دووشەممە 20/2/2023، شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری کەشناسی بڵاویکردەوە: “مەودای وەرزی دابارینمان لە 50% زیاتر ماوە ئەو مەودای کەماوە دڵخۆشکەرە ئەو ماوەیە کە کەشی داوەتی هۆکاری زۆر بارینی بەفرە لەناوچە شاخاوییە کوێستانەکانی هەرێمی کوردستان و ئێران و تورکیا، ئەمەش کاتییە و باش دەبێتەوە بەمزووانە، لەو مەودایەی ماوە لەوەرزی دابارین ڕێژەی باران بەتایبەتی لەوەی پێشتر باشتر دەبێت و زیاتر ماوە”. ئەوەشی خستووەتە روو: “مەودای مانگی کۆتایی وەرزی زستانمان تەواو باشە بە تایبەت 20 بەرەو کۆتایی و لەگەڵ تەواوی وەرزی بەهاریش، پێشبینی دەکەین باران لەو ڕێژەی سەرەتا تاوەکوو ئێستا کە باریوە زیاتر بێت لە داهاتوودا”. ئەو شارەزایەی بواری کەشناسی ئاماژەشی بەوەداوە: “مانگی 3 و 4 بە تەجروبە و لێکدانەوەی خۆمان زۆر باشن بە کۆی گشتی پێشبینی تەواوی مۆدێلە جیهانییەکانیش تەواو باشن، بەشێوەیەک بەشێکیان بارانیان بۆ سەرووی نۆڕماڵیش داناوە و لە هەردوو مانگەکانی دوو ساڵی پێشتر هەمان مانگەکان باشترن، چونکە ساڵی پار و پێرار لەمەودای هەردوو مانگی 3 و 4 وشکە ساڵی کشتوکاڵی ناوچەیی و جۆری ڕوویاندا کۆتایی زستان و وەرزی بەهاریان خراپ بوو، ئەمساڵ پێچەوانەکەی دەبێ و زۆر باش دەبن ئەم مەودایانەی وەرزانە”. هەروەها روونیشیکردووەتەوە کە ئەگەرەکانی دروستبوونی لافاو لەپێشمانن لەبەشێکی ناو وەرزی دابارینی داهاتوو کەماوە بۆ ئەوناوچانەی مەترسیان لەسەرە.