بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، وۆرکشۆپی پاراستنی هەرێمی کوردستان لە بوومەلەرزە بەڕێوە دەچێت

ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، وۆرکشۆپی پاراستنی هەرێمی کوردستان لە بوومەلەرزە بەڕێوە دەچێت. کاتژمێر 10:00ی ئەمڕۆ سێشەممە 21/2/2023، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، وۆرکشۆپی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، بە هاوئاهەنگیی چاپتەری کوردستانی پەیمانگەی کۆنکریتیی ئەمەریکی، تایبەت بە پاراستنی  هەرێمی کوردستان لە بوومەلەرزە بەڕێوە دەچێت.