دەستەی كەشناسی عێراق رایگەیاند، پێشبینی دەكەن لە هەفتەی داهاتوودا خۆڵبارین دەست پێبكات و پلەكانی گەرما كەمێك بەرزبنەوە. لە راگەیاندراوێكدا دەستەی كەشناسی عێراق، بڵاویكردەوە: “ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو بای باكووری ڕۆژئاوا مامناوەند تا خێرا دەبێت، بە خێرایی 30تاوەكوو40، كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا، ئەوەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ لە هەندێك شوێن.” ئاماژە بەوەش كراوە لە هەرێمی كوردستان خۆڵبارینەكە بەم شێوەیە نابێت و بای سووك بۆ مامناوەند دەبێت و خێرایی با كەمتر دەبێت. جەختیش كراوەتەوە پلەكانی گەرمی كەمێك بەرز دەبنەوە بەتایبەت لە بەشی باشووری عێراقدا، بەگشتیش كەشوهەوا لە نێوانی ساماڵ بۆ نیمچەهەور دەبێت.