سەنتەری بوومەلەرزەزانی ئەمریکی بڵاویکردەوە کە کەمێک پێش ئێستا بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.1 پلەی رێختەر باکووری ژاپۆنی هەژاند. هەفتەی رابردوو ناوەندی چاودێریکردنی بوومەلەرزەی ئەورووپا رایگەیاند کە ناوچەی هۆکایدۆ لە باکووری ژاپۆن بوومەلەرزەیەکی بەگوڕی 5.5 پلەی رێختەر بەخۆیەوە بینیوە. زەوی لەم ڕۆژانەدا تووشی بوومەلەرزەی گەورە دەبێت، بەهێزترینیان بوومەلەرزەی مەراشی لە باشووری تورکیا و بەشێک لە سووریا بوو، کە بەوهۆیەوە زیاتر لە 50 هەزار کەس لە هەردوو وڵات گیانیان لەدەستدا و هەزاران کەسیش بریندار بوون و سەدان باڵەخانە و خانووش رووخان.