ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 25ی 2ی 2023، لە سنووری شنگال، تەرمی دوو مێرمنداڵ بە كوژراویی دۆزرانەوە و قایمقامی بە وەكالەتی شنگال زانیاری دەخاتە ڕوو. نایف سەیدۆ، قایمقامی بە وەكالەتی شنگال، هەواڵەكەی بۆ (باسنیوز) پشتڕاست كردەوە و ڕایگەیاند: “دوو مێرمنداڵ كە ئامۆزای یەكترن و شوانن و خەڵكی سنووری كۆمەڵگای خانەسۆرن، بە هۆی كێشەی كۆمەڵایەتییەوە لەلایەن ئامۆزایەكی تریان كوژراون.” گوتیشی: “لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە بكوژەكە دەستگیر كراوه و قوربانییەكان لە هۆزی جەفرین.” كۆمەڵگای خانهسۆر سهر به بە ناحیەی سنوونێی سەر بە قەزای شنگالە.