ڤلۆدیمێر زیلینسكی لە نوێترین چاوپێكەوتنیدا كە لە چوارچێوەی فیلمێكی دۆكیۆمینتاری بە ناوی”یهك ساڵ” بڵاو كراوهتهوه، رای دەگەیەنێت كە یەك ساڵی جەنگی وڵاتەكەی لەگەڵ رووسیا، كاریگەریی زۆری لەسەر دروست كردووە و كێشی دابەزیوە و تووشی نەخۆشیشی كردووە. دیمیتری كۆمارۆڤ ئهو رۆژنامهنووسه ئۆكراینییهیه كه دۆكیۆمێنتارییهكهی ئهنجام داوه، ئاماژە بە ئەوە دەكات كە لە كاتی چاوپێكەوتنەكەیدا لەگەڵ سەرۆكی ئۆكراینا پاسەوانەكان داوایان كردووە رووناكییەكی كەم بەكار بهێنێت و رووناكیی شوێنەكەشیان زۆر كز كردووە و ستافی تەكنیكیی دۆكیۆمێنتارییەكە نەیانتوانیوە وەكوو پێویست رووناكی بەكاربێنن. سەرۆكی ئۆكراینا بە رۆژنامەنووسەكەی راگەیاندووە كە تووشی نەخۆشیی لەدەستدانی بەشێك لە بینایی بووە و ئێستا چاوەكانی كز بوونە و بۆ خوێندنەوە چاویلكە بەكاردەهێنێت و گرفتی بۆ دروست كردووە. ئاماژەی بە ئەوەش داوە كە هۆكاری نەخۆشییەكەی دەگەڕێتەوە بۆ كاركردنی زۆر لە ئۆفیسەكەی لەگەڵ ستافەكەی كە بە درێژایی كاتەكان رووناكییەكی كەم لە شوێنەكە بەكار دەهێنن هەروەها هۆكارێكی دیكەش شەونخونییەتی لە ماوەی ئەم ساڵەی جەنگی نێوان رووسیا و ئۆكراینا.