سۆران.. پاسێكی گواستنەوەی قوتابییان وەرگەڕا و بریندار هەیە

لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، پاسێكی گواستنەوەی قوتابییان وەرگەڕا و چوار قوتابی بریندار بوون. بەپێی زانیارییەكانی (باسنیوز)، كەمێك پێش ئێستا (یەكشەممە 26/2/2023)، له‌سه‌ر ڕێگاى هامڵتۆن له‌ سنوورى سۆران، پاسێكى گواستنه‌وه‌ى قوتابییان كه‌ ژماره‌یه‌ك قوتابیی گوندى ده‌رگه‌ڵه‌ى تێدابوو، وه‌رگه‌ڕا و به‌هۆیه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك قوتابی بریندار بوون، برینداره‌كانیش بۆ چاره‌سه‌ر ڕه‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى سۆران كراون. هەر لەمبارەیەوە، موختاری گوندی دەرگەڵە بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “چوار قوتابی لە ڕووداوەكە بریندار بوون، بەڵام خۆشبەختانە سەلامەتن و تەنیا كەمێك پێستیان ڕووشاوە و تەنانەت هیچ حاڵەتێكی شكانیش ڕووی نەداوە، ئێستا لە نەخۆشخانەین و یەكێكیان گەڕێندراوەتەوە ماڵەوە.”