لەبارەی بەهای دۆلارەوە بڕیارێک ئاراستەی سەرجەم فەرمانگەکان کرا

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیارێکی لەبارەی بەهای دۆڕینەوەی دۆلاری ئەمریکی ئاراستەی لە فەرمانگە حکوومییەکان کرد. ‎به‌ گوێره‌ی نووسراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ رێککەوتی 14/2/2023ەوە، لە سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌ و دامه‌زراوه‌ حكوومیه‌كان نرخی یه‌ك دۆلاری ئه‌مریكی به‌رامبه‌ر به‌ 1300 دیناری عێراقی ده‌بێت. ‎بەپێی ئەو بڕیارە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان کە پاڵپشت بە بڕیارێکی بانکی ناوەندی عێراقە، لەمەودوا ئه‌و بازرگانانەی كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه‌ و له‌ ده‌روازه‌ سنوورییه‌كانه‌وه‌ كاڵا هاورده‌ ده‌كه‌ن به‌و بڕه‌ دۆلاریان به‌رامبه‌ر دیناری عێراقی بۆ ده‌گۆڕێته‌وه‌.