پەرلەمانتارێکى کورد له ئەنجوومەنى نیوێنەرانى عێراق ئاشکراى دهكات كه بەپێى هەموارکردنهوهی یاساى ئەنجوومەنى پارێزگاکان و ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق، هەردوو یاساکە دەکرێن بە یەک یاسا،بەڵام هەڵبژاردنەکان لە دوو کاتی جیاواز بەڕێوەدەچن. ڕێبوار هادى، ئەندامى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق لە فراکسیۆنى پارتى بە (باسنیوز) ى ڕاگەیاند: “ئەمڕۆ شەممە لە ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق خوێندنەوەى دووەم بۆ پڕۆژەی ههمواری یاسای ئەنجوومەنى پارێزگاکان و ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق کرا و پێشنیار کرا کە هەردوو یاساکە بکرێتە یەک یاسا و ژمارەى بازنەکانى هەڵبژاردنیش لە 83 بازنەوە بکرێنەوە 18 بازنە واتە هەر پارێزگایەك بازنەیەکى هەڵبژاردن بێت.” گوتیشى: “ئەوەى کە هەیە هەڵبژاردنەکان دەکرێت بە جیا ئەنجام بدرێن واتە مەرج نییە بە یەک ڕۆژ ئەنجام بدرێن، هاوکات هەڵەبجە وەک بازنەى هەڵبژاردن دیارى نەکراوە لەو چوارچێوهیه هەوڵەکانى خۆمان دەخەینە گهڕِ.” ئاماژەى به ئهوهش دا: “هەموو ئەوانە پێشنیازە یاسان و دواى ئەوەى لە لیژنەى یاسایى دەنگى لەسەر دەدرێت لەوێوە دەچێتە پەرلەمان و لەوێشەوە پەسند دەکرێت و لە هەردوو هەڵبژاردنەکە پشتى پێ دەبەسترێت.”