ئەمڕۆ سێشەممە وەزیری دەرەوەی ئەڵمانی لە میانی سەردانەكەیدا بۆ عێراق، هۆشداری دا لە ڕووبەڕووبوونەوەی دەرەنجامی مەترسیدار بەهۆی هێرشە مووشەكییەكانی ئێران بۆ سەر عێراق و ڕای گەیاند هێرشە مووشەكییەكانی ئێران قبووڵكراو نین. ئەنالینا بیربۆرك وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیی هاوبەشدا ئاماژەی بەوە كرد كە لە ئەنجامی بەردەوامبوونی هێرشە مووشەكییەكانی ئێران بۆ سەر سنوورەكانی عێراق، عێراقێكی ناسەقامگیر دێتە ئاراوە. گوتیشی دەرەنجامی كۆتایی ئەو هێرشانە بە زیانی گەورە بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ دەشكێتەوە. بیربۆرك بە گرنگییەوە تیشكی خستە سەر هێرشە مووشەكییەكانی ئێران و ڕوونی كردەوە كە هێرشە مووشەكییەكانی ئێران ژیانی خەڵك و سەقامگیریی هەرێمییش دەخەنە مەترسییەوە.