دیناری كوێتی بەهادارترین دراوی جیهانە و تومەنی ئێرانیش بێ بەهاترینە

گۆڤاری (فۆربس)ی ئەمریكایی كە تایبەتمەندە بە بواری ئابووری، لە راپۆرتێكدا ڕیزبەندی بەهادارترین دراوەكانی جیهانی خستووەتەڕوو، كە تیایدا دیناری كوێتی لە یەكەمی ڕیزبەندییەكەدایە و دۆلاری ئەمریكاییش لە دەیەمینی ڕیزبەندییەكەیە. بەپێی فۆربس، لە جیهاندا وەها چاو لە دۆلاری ئەمریكایی دەكرێ، كە بەهادارترین دراو بێت، بەڵام ڕاستییەكەی دۆلار تەنها لە ڕووی هەڵگرتنی لە بانكە جیهانییەكاندا، بەربڵاوترینە، ئەگینا لە راستیدا، دەیەمینی ڕیزبەندیی بەهادارترین دراوەكان جیهانە. گۆڤارە ئەمریكاییەكە ئاماژەشی بەوە داوە كە لە جیهاندا 180 جۆر دراوی باوەڕپێكراو و یاسایی هەن، كە ڕۆژانە مامەڵەیان پێوە دەكرێت. فۆربس بەم شێوەیە ڕیزبەندیی 10 دراوە یەكەمەكەی ڕێك خستووە١. دیناری كوێتی٢. دیناری بەحرەینی٣. ریالی عومانی٤. دیناری ئوردنی٥. پاوەندی بەریتانی٦. دۆلاری دوورگەكانی كایمان٧. پاوەندی جەبەل تاریق٨. فرانكی سویسرایی٩. یۆرۆی ئەورووپایی١٠. دۆلاری ئەمریكایی بەپێی ڕیزبەندییەكی تریش لەبارەی بێ بەهاترین دراوی جیهانەوە، كە ساڵی رابردوو هەمان گۆڤار بڵاوی كردووەتەوە، تومەنی ئێرانی لە ڕیزبەندی یەكەمی جیهاندایە و بێ بەهاترین دراوە لە جیهاندا، لە دوای ئەویش دۆنگی ڤیێتنامی دێت كە دووەم بێ بەهاترین دراوی جیهانە، لیۆنی سیرالیۆن سێیەم و رۆبڵی ئیندێنۆشیا چوارەم بێ بەهاترین دراوی جیهانن.