ئەمڕۆ هەینی، یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی ئەمساڵ لەلایەن دەوڵەتی سعوودیەوە دیاری كرا. محەمەد شەوكەت عۆدە، بەڕێوەبەری ناوەندی نێودەوڵەتیی فەلەكناسیی سعوودیە ڕای گەیاند: “ڕۆژی 22ی ئەم مانگە تەواوكاری مانگی شەعبان دەبێت و ڕۆژی 23ی مانگیش یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دەبێت.” ساڵانە موسڵمانان جگە لە پەیڕەوانی شیعە مەزهەب، لەگەڵ وڵاتی سعوودیە یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان بەڕۆژوو دەبن.
سعوودیە یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی دیاری كرد
