شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاشکرایکرد کە لە ئەمشەوەوە تاوەکوو 10 ڕۆژی داهاتوو ئەگەری روودانی بوومەلەرزە لە چەند شوێنێک هەیە. ئەمشەو یەکشەممە 12/3/2023، سیروان ساڵح، شارەزای بواری کەشناسی بڵاویکردەوە: “کاریگەری دوو بوومەلەرزه بەهێزەکەی نێوان تورکیا و سووریا کۆتایی نەهاتووه و پاشلەرزەکان بەچڕی بەردەوامن و بەم هۆیەوه ئەگەر هەیە بوومەلەرزەی سەروو 5 پلە بە پێوەری ڕێختەر لە سنووری یەکێک لەم ناوچانە ڕووبدات له ماوەی ئەمشەو تاوەکوو 10 ڕۆژی داهاتوو”. هەروەها ئەو شارەزایەی بواری کەشناسی ئەو شوێن و ناوچانەی لە خوارەوە دیاریکردووە کە پێشبینی دەکرێت لەماوەی ئەم 10 رۆژەدا بوومەلەرزەی تێدا رووبدات: 1- ناوچەکانی دەوروبەری سەنتەری بومەلەرزەکه تاوەکو سنورەکانی نێوان سوریاو فەڵەستین و ئیسرائیل تا دەگاتە دورگەی قوبرس و ناوەڕاستی تورکیا. 3- خۆرئاوای تورکیا و دەریای مەڕمەڕە و ئیجە و نیمچە دورگەی بەلقان واتە بلغاریا و یۆنان و دورگەی کریت تا دەریای ئەدریاتیک. 3- دەریای ئەدریاتیک و ئیتالیا و دورگەی ماڵتە.