مه‌سرور بارزانی په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی كه‌سوكاری ئه‌و پێنج هاووڵاتییه كرد كه ئه‌ندامی یه‌ك خێزان بوون و له رووداوێكی هاتوچۆدا پێكه‌وه گیانیان له‌ده‌ست دا. ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 13/3/2023، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم یكوردستان، په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی كه‌سوكاری ئه‌و پێنج هاووڵاتییه كرد كه ئه‌ندامی یه‌ك خێزان بوون و له رووداوێكی هاتوچۆدا پێكه‌وه گیانیان له‌ده‌ست دا، ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه: بە داخەوە دوێنێ شەو لە ئەنجامی ڕووداوێکی دڵتەزێنی هاتوچۆ، پێنج کەس لە ئەندامانی یەک خێزان گیانیان لەدەست دا، لە ماوەی تەنیا پێنج ڕۆژیشدا، شازدە کەس لە هەرێمی کوردستان، بەهۆی ڕووداوەکانی هاتوچۆوە، بوونەتە قوربانی. پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆم، ئاڕاستەی کەسوکار و بنەماڵەی قوربانییەکان دەکەم و هاوبەشی خەمیانم و هیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ بریندارەکان دەخوازم.جێی نیگەرانی و داخێکی زۆرە ، ساڵانە ژمارەیەکی زۆری خەڵک لە هەرێمی کوردستان، لە ئەنجامی ڕووداوەکانی هاتوچۆوە، گیان لەدەست دەدەن. بۆیە داوا لە هاونیشتمانییان و شۆفێران دەکەم، کە پابەندبن بە ڕێنماییەکانی هاتووچۆ و خۆیان و کەسوکاریان بپارێزن و دووربن لە تیژڕۆیی.لە هەمانکاتدا، دەبێ وەزارەتی ناوخۆش پێداچوونەوە بە سیستەمی هاتوچۆ بە گشتی و رێنمایی و یاساکانی هاتوچو و ڕێگاوبانەکان بکات و ڕێکكارەکانی پێدانی مۆڵەتی شۆفێری توندتر بکەن. پێویستە هەموو ڕێكکار و ئامادەکارییەک بکرێت بۆ سنووردانان بۆ ڕووداوەکانی هاتوچۆ و دڵنیابوون لە پابەندبوونی هەمووان بە مەرجەکانی سەلامەتی و یاساکانی هاتوچۆ. مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان2023/3/12