فڕۆكەخانەكانی فینلاند لە ڕێگەی زیرەكی دەستكردەوە، دەستبەرداری پشكنینی گەشتیاران دەبن

كۆمپانیای (فینئەیڤیا)ی فینلاند، كە فڕۆكەخانەكانی ئەو وڵاتە بەڕێوە دەبات، بەكارهێنانی تەكنەلۆژیایەكی نوێی راگەیاند، كە بەم هۆیەوە چیتر پێویستیان بە وردەكاریی پشكنینی گەشتیاران نابێت، سەرباری ئەوەش لەمەودوا ڕێگە بە گەشتیاران دەدرێ خواردنەوە و شلەمەنی لەگەڵ خۆیاندا ببەنە نێو فڕۆكەخانە. بەپێی كۆمپانیاكە، لە ئێستاوە لە فڕۆكەخانەكانی فینلاند لە ڕێگەی دامەزراندنی سیستەمێكی نوێی تەكنەلۆژیایی كە پشت بە زیرەكیی دەستكردەوە دەبەستێ، دەستبەرداری وردەكارییەكانی پشكنینی گەشتیاران دەبن و ڕێگەش بە گەشتیاران دەدەن خواردنەوە و شلەمەنی لەگەڵ خۆیاندا ببەنە ناو فڕۆكەخانەكان. سیستەمە نوێیەكە بە جۆرێكە، لە دوورەوە دەتوانێ پێكهاتەكانی ناو جانتاكانی گەشتیاران ببینێت، بەبێ ئەوەی پێویست بكات هیچ شتێك لە ناو جانتاكان بۆ پشكنین دەربهێندرێن، بەم جۆرە ڕێوشوێنی پشكنینی گەشتیاران خێرا كراوە و قەرەباڵغی لەناو فڕۆكەخانەكان دروست نابێت.