ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی و سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئاهەنگی نەورۆز لە پارکی شانەدەر لە هەولێری پایتەخت بەڕێوەدەچێت و ئاگری نەورۆز دەکرێتەوە. لە ئاهەنگێکی جەماوەرییدا، بە ئامادەبوونی سەرۆك بارزانی و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسانی حکومی و حزبی و میوانان و ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییان، ئاهەنگی سەری ساڵی نوێی کوردی 2723 لە پارکی شانەدەری هەولێر بەڕێوەدەچێت و ئاگری نەورۆز دەکرێتەوە.