وەزارەتی كارەبای هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، لە هەندێک شوێن ئێستا کارەبای نیشتمانی لە سەرووی 23 کاتژمێرە. ئومێد ئەحمەد، گوتەبێژی وەزارەتی كارەبای حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “بەرهەمی یەکەیەکی کارەبا بەهۆی کێشەیەک لە تۆڕی کارەبای نیشتمانی دەرچووبوو، بەڵام ئێستا گەڕاوەتەوە و بارودۆخەکە ئاساییە و کارەبا زیادی کردووە.” گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا هەواڵێکی خۆشیشی ڕاگەیاند و گوتی: “ئێستا پێدانی کارەبای نیشتمانی لە هەندێ ناوچە سەرووی 19 کاتژمێرە و لە گەرمیان 23 کاتژمێر زیاترە.” ئومێد ئەحمەد جەختی کردەوە، بەرهەمهێنانی کارەبا چوار هەزار مێگاوات كارەبایە و هەوڵەکانیش بۆ زیادکردنی بەرهەم بەردەوامن.