ئەمڕۆ سێشەممە سامان سیوەیلی گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردە رای گەیاند رۆژی شەممەی داهاتوو، لە قوتابخانەكانی خوێندنی سریانی لە هەرێمی كوردستان پشوو دەبێت. بەپێی راگەیەندراوەكە، ڕۆژی شەممە كە دەكاتە 1.4.2023، تەنها لە قوتابخانەکانی خوێندنی سریانی لە هەرێمی کوردستان پشووە، لە قوتابخانەکانی تردا دەوامی ئاسایی دەکرێت. هەروەها ئاماژەی بەوە داوە كە قوتابخانەکان دەتوانن تاقیکردنەوەکانی وەرزی دووەمی پۆلەکانی نۆی بنەڕەتی و 12ی ئامادەیی، بە گوێرەی ساڵنامەی خوێندن، ئەنجام بدەن.