سەباح دۆسكی، راوێژكاری رۆشنبیریی یەكێتیی ئەورووپا لە عێراق، باس لەو دوو هێلیكۆپتەرە ده‌كات، كه په‌كه‌كه به‌فه‌رمی رایگەیاند هی ئه‌وانن و چەندین ناوەندی فەرمییش دەڵێن هی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بوون، ئاماژه به‌وه ده‌كات، كه ئه‌م پرسه زۆر مه‌ترسیداره، یه‌كه‌م پێشێلكردنی سه‌روه‌ریی خاكی عێراقه له‌لایه‌ن وڵاتی سووریاوه، چونكه له‌وێوه هاتوونه‌ته ناو عێراق، دووه‌م یه‌كێتی له‌به‌رده‌م بەرپرسیارێتیی قورسدایه، كه دەبێ وه‌ڵامی ئه‌م پرسه بداته‌وه. لیوا سه‌باح دۆسكی، راوێژكاری رۆشنبیریی یەكێتیی ئەورووپا لە عێراق بۆ (باس‌نیوز) گوتی: ”هه‌موو وڵاتێك چه‌ند دامه‌زراوه‌یه‌كی ئه‌منیی هه‌یه، وه‌ك هێزی به‌رگریی ئاسمانی، به‌داخه‌وه چه‌ند ساڵه وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بیری له‌وه نهركردووهتهوه كه به‌شێكی هه‌بێت به‌ناوی به‌رگریی ئاسمانی، یان راداری هه‌بێت كه ئه‌مه به رێككه‌وتن بیكات له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق، یان له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كه هاوپه‌یمانییان له‌گەڵیدا هه‌یه، له هه‌ولێر ده‌بێت ئه‌مه ده‌ست پێبكرێت و به‌شێك بكرێته‌وه به ناوی به‌شی پارێزگاریی ئاسمانی، هه‌م پارێزگاریی سنووری له‌نێوان ئێمه و سووریا و توركیا و عێراق پێ بكرێت، هه‌م بۆ هه‌ر حاڵه‌تێكی له‌و شێوه‌یه ئارامیی ناوچه‌كه بپارێزرێت.“ لیوا سەباح دۆسكی كە پێشتر وەك هەماهەنگكاری حكوومەتی عێراق لەگەڵ ناتۆ كاری كردووە، گوتیشی: ”هێزی ئه‌منیی عێراق وه‌ك سووریا باش ناتوانن كۆنترۆڵی ئاسمانی خۆیان بكه‌ن و راداری عێراق باش كۆنترۆڵی ئاسمانی كوردستان ناكات، ئاسمانی كوردستان كراوه‌یه بۆ هه‌ر درۆن و هێلیكۆپته‌ر و فڕۆكه و ته‌نێك كه هاتوچۆ بكات، ئه‌مه مه‌ترسیداره، بۆچی؟ چونكه حكوومه‌تی عێراق راسته به‌پێی نووسراو و رێسا و یاساكان ده‌ڵێت پێشمه‌رگه به‌شێكه له دامه‌زراوه‌ی ئه‌منیی عێراق، به‌ڵام بۆچی پێشمه‌رگه راداری نییه؟ بۆیه ئه‌گه‌ری زۆره رۆژانه ئه‌و هێلیكۆپته‌رانه بێن و بچن، ئامێرێك هه‌یه ناوی identification friend or foe ئه‌و ئامێره (تردد) لەرەلەرێكی هه‌یه، كاتێك فڕۆكه یان هێلیكۆپته‌ر دێته ئاسمانه‌وه، كۆدی بۆ فڕێ ده‌دات، ئه‌گه‌ر وه‌ڵامی دایه‌وه ئه‌وه دۆسته و ئه‌گه‌ر وه‌ڵامی نه‌دایه‌وه دوژمنه، تا ئێستا هێزی ئه‌منیی خۆمان له كوردستان نه راداریان هه‌یه، نه ئه‌م كۆده كه ده‌بێت به‌غدا له‌گه‌ڵ كوردستان به زووترین كات ئه‌مه دروست بكات.“ دۆسكی راشیگه‌یاند: ”له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رادارمان نییه، نازانین ئه‌و دوو هێلیكۆپته‌ره پێشووتر هاتووچۆیان كردووه یان نا، حكوومه‌تی عێراق ئه‌گه‌ر ئه‌ویش راداری هه‌بوایه، ده‌یزانی ئه‌و دوو هێلیكۆپته‌ره كاتژمێر چه‌ند هاتوونەتە ناو خاكی عێراق و له چ شوێنێكەوە هاتووه، گرفتهكە له‌وه‌دایه كه حكوومه‌تی عێراق ئامێری ئه‌وه‌نده به‌هێزی نییه كه بزانێت درۆن یان فڕۆكه هاتە سه‌ر خاكی عێراق، له یاسای نێوده‌وڵه‌تیدا به هیچ شێوه‌یه‌ك ناكرێ فڕۆكه‌ی وڵاتێك بێ هەماهەنگی وڵاتێكی دیكه ببه‌زینێت، بۆیه ده‌بێ حكوومه‌تی عێراق داوایه‌كی فه‌رمی وه‌ك سكاڵا له‌سه‌ر سووریا بكات، چۆن ئه‌و هێلیكۆپتەرانە له سنووری ئه‌وانه‌وه هاتوونه‌ته‌وه سنووری عێراق.“ ده‌شڵێت: ”ئه‌و دوو هێلیكۆپتەرە سیریال نهمبهریان هه‌یه، كاتێك فه‌ره‌نسا فرۆشتوویه‌تی، داویه‌تی به كام ده‌وڵه‌ت، بۆ نموونه فرۆشتوویانه به سووریا، یان عێراق، دواتر ئه‌گه‌ر فرۆشراوه به سووریا چۆن گه‌یشتووه‌ته دەست هه‌سه‌ده یان په‌كه‌كه؟ بۆیه ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا و توركیا لێژنه‌یه‌ك دروست بكه‌ن، له رێگای توركیاوه كه راداری هه‌یه و لە سنووری هه‌سه‌ده و په‌كه‌كه‌ش نزیكه له توركیاوه، راداری توركی ده‌زانن ئه‌و هێلیكۆپته‌ره له كوێوه هاتووه و چه‌ندی دیكه‌ی هه‌یه، وردهكارییەكە ده‌رده‌كه‌وێت و ئه‌گه‌ر یه‌كێتی ئه‌و دوو هێلیكۆپته‌ره‌ی به‌بێ ئاگاداریی عێراق دابێته په‌كه‌كه، زۆر ترسناكه، ئه‌وه مانای وایه ده‌وڵه‌تێك له‌ناو ده‌وڵه‌تێكی دیكه ره‌فتار دەكات، چونكه ئه‌و دوو هێلیكۆپته‌ره هاتوونەتە سنووری هه‌رێمی كوردستان و بوونە بە هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مه شه‌رمه بۆ به‌غدا، چۆن به‌بێ ئه‌وان ئه‌مه كراوه؟ بۆیه ده‌بێت په‌رله‌مانی عێراق داوایه‌ك به‌رز بكاته‌وه لەسه‌ر ئه‌وه‌ی كه دوو هێلیكۆپتەر به‌بێ ئاگاداریی عێراق له‌ده‌ره‌وه هاتوونەتە ناو سنوورەكەی و لێكۆڵینه‌وه‌یش بكرێت.“ لیوا سه‌باح دۆسكی، ئه‌وه‌شی خسته روو: ”عێراق له ناتۆ ئه‌ندام نییه، به‌ڵام هاوبه‌شە، لە یاسای هاوپه‌یمانیی باكووری ئه‌تڵه‌سی، له بڕگه‌ی 5دا دەڵێت: هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك هه‌بێت بۆ سه‌ر وڵاتێكی ناتۆ، هه‌موو ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندام ده‌بێت به‌رگریی لێ بكه‌ن، عێراق ئه‌ندامێكی هه‌میشه‌یی نییه، به‌ڵام ئه‌وه‌مان بیر نه‌چێت توركیا نیگه‌رانه له‌و دوو هێلیكۆپته‌ره، چونكه به هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر خۆی ده‌زانێت، بۆیه ده‌بێت لێژنەی لێكۆڵینه‌وه‌ی فه‌رمی له كوردستانیشه‌وه دروست بكرێت كه عێراق و توركیا و یه‌كێتیش، كه ئێستا به‌سه‌ریدا ساغ بووه‌ته‌وه و ناوی ده‌هێنرێت به‌وه‌ی هێلیكۆپته‌ره‌كان میوڵكی ئه‌وانن، روونی بكه‌نه‌وه، كه چۆن ئه‌م هێلیكۆپته‌رانه دراونه‌ته هێزه‌كانی هه‌سه‌ده و ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت یه‌كێتی له سلێمانییه‌وه هێلیكۆپته‌ری ههستاندبێت بۆ مووسڵ و له‌وێشه‌وه بۆ سووریا، كه‌واته ئه‌مه سه‌روه‌ریی خاكی سووریاشی پێشل كردووه و سووریا چۆن قبووڵ ده‌كات به‌بێ ئه‌وان له خاكی عێراقه‌وه به‌بێ مۆڵه‌ت هاتبنه خاكەكەیەوه؟ به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه، ئه‌گه‌ر له سووریاوه هاتبنه خاكی عێراق، هه‌ر ده‌بێت لێكۆڵینه‌وه بكرێت، بۆیه ئه‌گه‌ره‌كان وان، ئه‌گه‌ر یه‌كێتی ئه‌مه‌ی كردبێت، ئەوا له سلێمانییه‌وه هه‌ستاون و له مووسڵه‌وه چوون بۆ سووریا، له هه‌ردوو حاڵه‌تدا یه‌كێتی به‌رپرسیاری یه‌كه‌مه له‌وه‌ی، ده‌بێت ئه‌م پرسه به‌زووترین كات ساغ بكاته‌وه.“