بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاوی كردەوە ئەمشەو ئاسمانى هەرێمی كوردستان هەور دەبێت و لە هەندێك کاتدا، نیمچە هەور دەبێت تا نیوە شەو، ئەگەرى نمە بارانێکى کەم لە سەنتەرى شارەکان هەیە و بەفر بارینى پچڕپچڕیش تا سبەى بەیانى زوو لە ناوچە شاخاوییەکان بەردەوام دەبێت و نزمترین پلەکانى گەرمى زیاتر ڕوو لە دابەزین دەکەن بە بەراورد لەگەڵ نزمترین پلەکانى گەرماى ئەمڕۆ. ئەمشەو لە باشوورى هەرێمی كوردستاندا خۆڵ بارین هەیە و مەوداى بینین لە کەرکووک دوو کیلۆمەتر و لە خورماتوو یەك کیلۆمەتر و لە چەمچەماڵیش تۆزێکى سووک هەیە. سبەى بەیانییش، ئاسمان هەور و نیمچە هەور دەبێت، بەرزترین پلەکانى گەرمى بە (2-4) بەرز دەبنەوە لەگەڵ ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆزێکى سووک.