ئەمڕۆ شاندێکی تەکنیکی بۆ تەواوکردنی ڕێککەوتن لە بواری نەوتدا دەچێتە بەغدا

بڕیارە ئەمڕۆ ٣ی ٤ی ٢٠٢٣ شاندێکی تەکنیکی بە مەبەستی تەواوکردنی ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا لە بواری نەوتدا بچنە بەغدا . بەپێی زانیارییەکانی (باسنیوز) بڕیارە ئەمڕۆ شاندێکی تەکنیکی لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ تەواوکردنی ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا لە بواری نەوتدا بگەنە بەغدا کە ئەو شاندە تەکنیکییەی هەرێمی کوردستان پێشتر لەگەڵ شاندی حکوومەتی عێراق سەرقاڵی ئامادەکارییەکانی ڕەشنووسی پرۆژەیاسای نەوت و گازن. بەپێی ئەو گفتوگۆیانەی هەولێر بەغدا کە ماوەی هەفتەیەکە لەسەر نەوت بەردەوامە، نزیکن لە ڕێککەوتن و بەشێکی لێکتێگەشتنەکان ئاشکرا کراوە. بڕیارە ئەم شاندە تەکنیکیانە دوای گەیشتنە ڕێککەوتن لەسەر وردەکاریی چۆنیەتیی فرۆشتن و گەڕانەوەی پارەی نەوت ڕێککەوتنەکە ڕابگەیەنرێت. بەپێی ئەو لێکنزیکبوونەوەیە لەم نزیکانە نەوتی هەرێمی کوردستان هەناردەی بەندەری جیهان دەکرێتەوە  دواتر بەپێی یاسای بودجە و یاسای نەوت و گاز، هەولێر و بەغدا مامەڵە بە نەوت و گازەوە دەکەن.