ئیسرائیل پێگەکانی حەماسی لە باشووری لوبنان بۆردوومان کرد

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی سوپای ئیسرائیل بۆردوومانی چەند پێگە و بارەگایەکی رێکخراوی حەماسی لە لوبنان کرد. لەمبارەیەوە گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاندووە: ئەمشەو، هێزی ئاسمانی نێودەوڵەتی هێرشیکردە سەر پێگە و ژێرخانەکانی حەماس لە باشووری لوبنان. ئاماژەشی بەوەداوە کە رێگە نادەن حەماس لە لوبنانەوە کار بکات و دەوڵەتی لوبنان بە بەرپرسیار دەزانێت لە هەر تەقەکردنێک کە لە ناو خاکەکەیەوە سەرهەڵبدات. هەڵمەتەکانی ئیسرائیل دوای چەند کاتژمێرێک دوای ئەوە هات کە بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل سوێندی خوارد وەڵامدانەوەی توندی بەرامبەر بەو مووشەکانەی ئاراستەی ئیسرائیل کراون هەبێت، دوای ئەوەی پۆلیسی ئیسرائیل لەم هەفتەیەدا هێرشیانکردە سەر کەمپی مزگەوتی ئەقسا. لە بەرامبەردا هێزی کاتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە باشووری لوبنان (یونیفیل) لە بەیاننامەیەکدا، لە بەیانی ڕۆژی هەینیدا، دوای بۆردوومانەکەی ئیسرائیل بۆ سەر باشووری لوبنان، پشتڕاستی کردەوە کە هەردوولا “جەنگیان ناوێت”، داوای لێکردن ئارام بە.