ئەنجوومەنی باڵای فەتوای هەرێمی کوردستان روونکردنەوە لەبارەی ئەنجامدانی نوێژی جەژن لە رۆژی هەینیدا دەدات. ئەمڕۆ شەممە 15/4/2023، مامۆستا عەبدوڵڵا شێرکاوەیی، بەرپرسی راگەیاندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بە (کوردستان24)ی راگەیاندووە: ئەگەری هەیە ئەمساڵ یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بکەوێتە رۆژی هەینی، بۆیە بە گوێرەی فەتوای ئەنجوومەنەکە کە لە ساڵی 2010ەوە دەرکراوە و لە ساڵی 2017ەوە دووپاتی لەسەر کراوەتەوە، ئەوا له رووى حوكمهوه، نوێژى جهژن سوونهتى موئهكهدهيه و نوێژى ههينيش فهرزه، فهرزيش لانابرێت بههۆى سوننهتهوه بێ بوونى بهڵگهى راست و دروست. هەروەها بەرپرسەکەی یەکێتی زانایان ئەوەشی خستووەتە روو: “بە گوێرەی فەتواکە جهژن و ههينى، دوو دروشم و پهرستشى تايبهت و جياوازن و نابنه جێگرهوهى يهكترى و باشتر وایە موسڵمانان بۆ دەرچوون لە خیلاف و راجیاوازی، بەشداری نوێژی هەینی بكەن”. پێشبینی دەکرێت ئەمساڵ یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان بکەوێتە رۆژی هەینی 21/4/2023 و لە یەکەم رۆژی جەژنەکانی رەمەزان و قورباندا، موسوڵمانان لە سەرجەم مزگەوتەکانەوە دوای رۆژهەڵاتن، نوێژی جەژن ئەنجامدەدەن و لەلایەن مامۆستایانی ئایینیشەوە گوتاری جەژن دەخوێندرێتەوە، هەروەها ئەمساڵ کە پێشبینی دەکرێت یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان بکەوێتە هەینی و لەم رۆژەشدا نوێژی هەینی ئەنجام دەدرێت.