نەجەف.. لە شەڕی نێوان دوو هەوێ، یەکێکیان کوژرا

ئەمڕۆ شەممە، سەرچاوەیەکی ئەمنیی فەرمی لە پارێزگای نەجەف ڕایگەیاند، لە ئەنجامی شەڕی نێوان دوو هەوێ، یەکێک لە ژنەکان کوژراوە. ئەو سەرچاوەیە بە ئاژانسی (شەفەق نیوز)ی ڕاگەیاندووە: “شەڕێک لە نێوان دوو هەوێ لە یەکێک لەو ناوچانەی کە دەکەوێتە سەر ڕێگەی (نەجەف – کەربەلا) دروست بووە، دواتر ژنێکیان لەلایەن برای ژنەکەی تراوە کوژراوە”. ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستووەتە روو: “تاوانبارەکە هەڵاتووە بۆ شوێنێکی نادیار و تەرمی قوربانییەکەش گواستراوەتەوە بۆ پزیشکی دادوەری”.