ئەمشەو پەرلەمانی عێراق بۆ خوێندنەوەی دووەمی پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی كۆبووەوە و دوای تەواوكردنی خوێندنەوەكە، كۆتایی بە دانیشتنەكە هێنا. بەپێی میدیاكانی عێراق، پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی دووەمی بۆ پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵەكانی 2023, 2024 و 2025 كرد و بڕیارە لە دوای جەژنی رەمەزان لە كۆبوونەوەیەكی تردا، خوێندنەوەی سێیەم بۆ بودجەی گشتی بكرێت.