گه‌نجێك له كه‌لار له لایه‌ن هاوڕێیه‌كییه‌وه به گولـله ده‌كوژرێت، وێرای ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كه، به‌ڵام هۆكاری كوشتنه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه. ئه‌مڕۆ هه‌ینی 21/4/2023، پۆلیسی گه‌رمیان له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (فه‌یسبووك) رای گه‌یاند: “به‌ره‌بەیانی ئەمڕۆ هەینی یەکەم ڕۆژی جەژن، ئاگادار کراینەوە لە بوونی تەرمێک لەسەر ڕووباری سیروان و دەستبەجێ تیمه‌كانی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان، چوونە شوێنی ڕوداوەکە و دوای ئەوەی بەڵگە و زانیاری دروست لەسەر تاوانەکە کۆکرایەوە، توانرا تۆمەتبار بناسرێتەوە، ئێستادا تۆمەتباره‌كه لە لای پۆلیسە و بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 405 بەندکراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵی دەستی پێکردوە.” ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، تۆمەتبار دره‌نگانێكی شەوی ڕابردوو بە چەکی جۆری دەمانچە هەستاوە بەکوشتی هاوڕێیەکی خۆی بەناوی (خالد ڕحیم محمد)، لەدایکبووی 1993، دانیشتووی قەزای کەلار – بنگرد، ئێستا بە مەبەستی توێکاری تەرمی ناوبراو ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوە.