سبه‌ی له به‌شێكی زۆری ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، بارانی به‌هێز به هه‌وره‌بروسكه‌وه ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه، له هه‌ندێ كاتدا ته‌رزه‌شی له‌گه‌ڵ ده‌بێ. ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 23/4/2023، ئاراس جه‌بار، شاره‌زای كه‌شناسی رایگه‌یاند: بەھۆی کاریگەریی نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی ھەرێمی کوردستان، سبه‌ی دووشه‌ممه لە نێوان کاتەکانی نیوەڕۆ بۆ ئێوارە، لە زۆربەی ناوچەکان ئەگەری چالاکبوونی ھەورەبروسکەی توند و تاوەباران دەبێت، له به‌شێك لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دھۆک، ھەولێر و ئیدارەی راپەرین ئەگەری تاوەتەرزە و بارانی بەھێز و بەخوڕ دەبێت، لەگەڵ بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو لە نزماییەکاندا. کاریگەریی ئەم ناسەقامگیرییە لە کاتەکانی سبەی ئێوارەدا لە زۆربەی ناوچەکان کۆتایی دێت، به‌ڵام لە ناوچەکانی رۆژھەڵاتی ھەرێمی كوردستان تا کاتی شەو بەردەوام دەبێت، هاوكات به‌ھۆی بەرزبوونەوەی رادەی شێ و نزمبوونەوەی زیاتری پلەکانی گەرما، سبەی شەو تا کاتەکانی بەرەبەیانی سێشەمە ئەگەری دروستبوونی تەمومژ دەبێت، بە تایبەت لەناوچە شاخاوییەکاندا.