لەمەودوا لە هەرێمی كوردستان نەشتەرگەریی چاندنی لوولپێچی گوێ بۆ منداڵانی نابیست و ناگۆ بە خۆڕایی ئەنجام دەدرێ

وەزارەتی تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات كە بە رەزامەندیی مەسرور بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان،لەمەودوا لە هەرێمی كوردستان نەشتەرگەریی چاندنی لوولپێچی گوێ بۆ منداڵانی نابیست و ناگۆ بە خۆڕایی ئەنجام دەدرێ. وەزارەتی تەندروستی لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بە ئەوە داوە، لەسەر ڕەزامەندی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی، گرێبەستی دابینکردنی ئامێر و پێداویستی بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری پێشکەوتووی تایبەت بە چاندنی ئامێری لوولپێچ (زرع القوقعة Cochlear Implant) لەناو گوێی ژوورەوە بۆ منداڵانی نابیستان و نائاخاوتن واژووکرا کە لە نەخۆشخانەکانی حکومی تایبەت بە سەنتەری چاندنی لولپێچ لەلایەن پزیشکانی پسپۆڕی ناوەخۆیی بەتەواوی دابینکردنی پێداویستیەکان لەلایەن حکومەتی هەرێم بۆ هەر نەخۆشێک بەبڕێکی گرانبەها دابین دەکرێت و بۆ نەخۆش بەخۆڕایی ئەنجام دەدرێت لەگەڵ ماوەی سازدانەوەی ئامێر و پڕۆسەی چارەسەری سروشتی قسەکردن Speech Therapy دوای نەشتەرگەری. ئەوەشی روون كردووەتەوە كە دابینكردنی ئامێری لوولپێچ بۆ 144 نەخۆشی بەڵگەداری زانستی و ئەنجامدانی نەشتەرگەری چووە بواری جێبەجێکردن بۆماوەی یەك ساڵ كە بۆ هەریەكەیان نزیكەی 15 هەزار دۆلار تێچووی دەبێت و تەواوی ئەم خەرجیە لەلایەن سەرۆکی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕەزامەندی لەسەر دراوە.