مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە عەبدوڵڵای کوێخا موبارەک دەکات

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە عەبدوڵڵای کوێخا موبارەک کرد بۆ گیانلەدەستدانی کوڕە جوانەمەرگەکەی. سەرۆکی حکوومەت، وێڕای پرسە و سەرەخۆشی و دەربڕینی هاوخەمیی خۆی، هیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات، سەبر و ئارامییش بە کەسوکار و بنەماڵەکەیان ببەخشێت. مەسرور بارزانی هەروەها سوپاسی عەبدوڵڵای کوێخا موبارەکی کرد بۆ هەڵوێستی مەردانە و بەرپرسانە و نیشتیمانپەروەرانەی و جەختی لەوە کردەوە، کە ئەم تاوانانە دەبێ کۆتاییان پێ بێت و تاوانباران ڕووبەڕووی یاسا بکرێنەوە. لە بەرامبەردا، عەبدوڵڵای کوێخا موبارەک، سوپاس و پێزانینی خۆی و بنەماڵەکەی بۆ پەیوەندیی و هاوخەمیی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی.