لە سنووری ناحیەی پردێ، سەر بە پارێزگای كەركووك، ئاستی ئاوی زێی بچووك دابەزیوە. دابەزینی ئاستی ئاوی زێی بچووك بەم وەرزی بەهارە، تا ڕادەیەك ترسی لای جووتیاران دروست كردووە كە بۆ هاوینی داهاتوو ئاستی ئاوەكە زیاتر دابەزێت و كاریگەریی نەرێنیی دەبێت بۆ سەر كەرتی كشتوكاڵ. لە سنووری ناحیەی پردێ ئاوی زێی بچووك، جگە لەوەی سەرچاوەیەكی باشی سامانی ماسیی تێدایە و ئاوەكەش سوودێكی زۆری لێ دەبینرێت بۆ كەرتی كشتوكاڵ.