‎بە ئامادەبوونی سه‌رۆک بارزانی كۆنفرانسی نێودەوڵەتیی بەجینۆسایدناساندنی کوردانی فەیلی دەستی پێ کرد

بە ئامادەبوونی سه‌رۆك بارزانی كۆنفرانسێكی زانستی دەر‌باره‌ی جینۆسایدی گەلی کوردستان (جینۆسایدی کوردانی فەیلی) لە هەولێر دەستی پێ کرد. له‌و كۆنفرانسه‌دا، دوایين توێژینەوە و دەرەنجام و لێکۆڵینەوە و بەڵگەی مێژوویی دەخرێنە ڕوو.