ئەمڕۆ سێشەممە 2ی ئایاری 2023، لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە موحسین مەندەلاوی و شاخەوان عەبدوڵڵا جێگرانی یەكەم و دووەمی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كرد. لەو دیدارەدا بیروڕا لەبارەی دوایین گۆڕانكاری و پێشهاتە سیاسییەكانی عێراق ئاڵوگۆڕ كرا و جەخت لە جێبەجێكردنی ڕێككەوتنەكان و كارنامەی حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ كرایەوە.