سه‌رۆكی پێشووی شاره‌وانیی هه‌ڵه‌بجه، باس له‌و گیروگرفتانه ده‌كات كه به‌هۆی ده‌ستوه‌ردانی حزبییه‌وه له سنووری هه‌ڵه‌بجه دروست ده‌بێت. ئه‌وه‌ش ده‌خاته روو، به‌و عه‌قڵییەتەوه ناتوانرێت ئیداره‌ی هه‌ڵه‌بجه بكرێت. خدر كه‌ریم، سه‌رۆكی پێشووی شاره‌وانیی هه‌ڵه‌بجه، بۆ (باس‌نیوز) گوتی: “هه‌میشه له‌و سنووره‌ی هه‌ڵه‌بجه ده‌ستوه‌ردانی حزبی هه‌بووه، نه‌ك له‌به‌ر بابه‌تی كەسی، نه‌خێر شته‌كان زیاتر بابه‌تی حزبی بوون و به‌شێكیشی به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی بوو، چونكه ناكرێت هه‌مووی زه‌ربی سفر بكرێت، به‌ڵام دەستوەردانی یه‌كێتی له سنووره‌كه ئه‌وه‌نده زۆر بوو، خه‌ریك بوو توانای خزمه‌تكردنمان به‌رته‌سك بكرێته‌وه، له بابه‌تی دابه‌شكردنی زه‌وی و بابه‌تی پرۆژه‌كان و سەپاندنی بڕیاری حزبی، كه هه‌رچه‌نده من خۆم له‌و فشارانه دوور خستەوه، به‌شایه‌تیی هه‌موو لایه‌ك و له‌سه‌ر ئه‌و كارانه‌ی كه كردم، دیتیان كه چ كاردانه‌وه‌یه‌كیان هه‌بوو.“ راشیگه‌یاند: ”ئه‌و كاته‌ی من سه‌رۆك شاره‌وانیی هەڵەبجە بووم، ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی هه‌بوو، ده‌ستوه‌ردانی حزبیی هه‌بوو، چه‌ند جارێك هه‌وڵیان دا له پۆسته‌كه‌م دوورم بخه‌نه‌وه، هه‌رچه‌نده من باوه‌ڕم به پۆست و ئه‌و شتانه نییه، به‌قه‌د ئه‌وه‌ی لای من خزمه‌ت گرنگه، به‌داخه‌وه یه‌كێتی دەستوەردانی هه‌بوو له‌وه‌ی له‌جیاتی كاره‌كان باش بكات، خراپی ده‌كرد، له سنووری هه‌ڵه‌بجه زۆر جار ئه‌وه‌ی ئێمه كردوومانه بۆ خزمه‌تی شاره‌كه له‌سه‌ر شانی خۆمان بووه، خۆمان په‌یوه‌ندیمان به ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانەوە كردووه بۆ پرۆژه‌كان، وێڕای ئه‌وه‌ش له‌ناو یه‌كێتی هه‌ڵمه‌تێك له دژمان بۆ ناشرنكردنمان هه‌بوو.“ سه‌رۆكی پێشووی شاره‌وانیی هه‌ڵه‌بجه ئه‌وه‌شی خسته روو: ”سه‌رم سوڕ ماوه چۆن ئێستا یه‌كێتی به ته‌له‌فۆنێك سه‌رۆكی شاره‌وانی شاره‌كه لاده‌بات؟ له‌كاتێكدا ئه‌و پۆسته پۆستێكی تایبه‌ته و رێكای خۆی هه‌یه، بۆ لابردنی ده‌بێ به نووسراو و ره‌زامه‌ندیی وه‌زاره‌ت و سه‌رۆك وه‌زیران بێت، ئاخر بۆیه ئیداره‌ی هه‌ڵه‌بجه تائێستا به‌و شێوەیە ماوه‌ته‌وه، چونكه یه‌كێتی به میزاجی حزبی، كێی بوێت به ته‌له‌فۆنێك لایده‌بات یان دایده‌نێت، بۆیه ده‌بینن دۆخی هه‌ڵه‌بجه له رووی ئیدارییه‌وه چۆنه، به‌داخه‌وه ئه‌و عه‌قڵییەته حزبییه هه‌یه له سنووری هه‌ڵه‌بجه و نایه‌وێت پێش بكه‌ویت و خزمه‌ت بكه‌یت، كاتی خۆی كە سه‌رۆك شاره‌وانی بووم خۆم نووسراوم بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان ده‌برده لای سه‌رۆك وه‌زیران، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش دژایه‌تیی ده‌كرام، كه گوایه ده‌مه‌وێت ده‌سه‌ڵاتی هه‌ڵه‌بجه له رووی ئیدارییه‌وه فراوان بكه‌م، بۆ مێژووش باس ده‌كه‌م، كاتی خۆی پارتی لقی 12ی خۆی به‌خشی بۆ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، به‌ڵام نه‌ك قبووڵیان نه‌كرد، به‌ڵكوو رێككه‌وتنه سیاسییه‌كه‌شیان هه‌ڵوه‌شانده‌وه.“ خدر كه‌ریم، سه‌رۆكی پێشووی شاره‌وانیی هه‌ڵه‌بجه راشیگه‌یاند: ”من به ده‌یان ساڵ سه‌رۆكی شاره‌وانیی هه‌ڵه‌بجه بووم و خزمه‌تی ئه‌م شاره‌م كرد و ئه‌ندامی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بووم، به‌ڵام كه‌سێكی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی بووم، له‌سه‌ر ئه‌وه باجم دا، كاتێك سه‌رۆك شاره‌وانی بووم له‌گه‌ڵ هه‌ندێك دۆستان چووینه سەر مه‌زاری نەمران لە بازران، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی یه‌ك وێنه‌م له‌وێ گرت و سه‌ردانمان كرد، هه‌ر رۆژه و له سنووری یه‌كێتی بیانوویه‌كیان پێ دەگرتم، تا دوا جار به‌جۆره‌ها شێوه رووبه‌ڕووم بوونه‌وه، له‌سه‌ر ئه‌و سه‌ردانه له‌لایه‌ن حزب و گرووپه‌كانه‌وه رووبه‌ڕووی ته‌حه‌دای گه‌وره كرامه‌وه، ئاوایه عه‌قڵیه‌تی حزبی؟ له‌كاتێكدا ئێستا و ئه‌وكاتیش من شانازی به‌وه‌وه ده‌كه‌م كه سه‌ردانی مه‌زاری نه‌مرانمان كردووه و له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌شم به‌رده‌وام ده‌بم.“
سه‌رۆكی پێشووی شاره‌وانیی هه‌ڵه‌بجه بۆ (باس‌نیوز): له‌به‌رئه‌وه‌ی وێنه‌یه‌كم له‌سه‌ر مه‌زاری بارزانیی نه‌مر گرت، یەکێتی بیانووی پێ گرتم
