وەزارەتی بازرگانی حکوومەتی عێراق ئاشکرایکرد کە ماددەیەکی نوێ بۆ بەشەخۆراکی مانگانەی هاووڵاتییان زیاد دەکرێت. محەمەد حەنون، گوتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند: “بەمنزیکانە 15 ناوەندی بە بازاڕکردن لە پارێزگاکان دەکرێنەوە بۆ فرۆشتنی ماددە خۆراکییەکان بە ھاووڵاتییان و دەستیشکراوە بە دامەزراندنی کارگەی تێکەڵکردن و لە کارتۆنکردنی (تۆ چای) بە مەبەستی دابەشکردنی لە نێو ماددەکانی بەشەخۆراکی مانگانەی هاووڵاتییان”. لەبارەی بە ئەلکترۆنیکردنی کۆبوونی خۆراک ئەوەی خستووەتە روو: “دوای سەرکەوتنی پرۆژەکە لە پارێزگای کەربەلا و دواتر لە پارێزگاکانی موسەنا، دھۆک و نەجەف دەستکراوە بە دابەشکردنی پێنج ملیۆن و 500 ھەزار کۆبوونی ئەلکترۆنی خۆراک، لەگەڵ پێنج ملیۆن کارتی دابەشکردنی سەبەتەی خۆراک بۆ ئەو کەسانەی لە تۆڕی چاودێری کۆمەڵایەتی تۆمارکراون، پرۆسەکەش بەردەوام دەبێت”.
ماددەیەکی نوێ بۆ بەشەخۆراکی مانگانەی هاووڵاتییان زیاد دەکرێت
