موراد یەتكین، شڕۆڤەكاری سیاسی و نووسەری دیاری توركیا، پێی وایە هیچ بەربژێرێك بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی توركیا، ناتوانێت لە گەڕی یەكەمی هەڵبژاردندا بیباتەوە، هەموو ئەوانەشی پێیان وایە كەمال كلیچدارئۆغڵو، لە گەڕی یەكەمدا دەیباتەوە، شتێك نییە دڵنیابوونی تێدا بێت. یەتكین پشتی بە چەندین دەزگای ڕاپرسی بەستووە و پێی وایە ئەستەمە، ئەردۆغان یان كلیچدارئۆغڵو، بتوانن لە گەڕی یەكەمی هەڵبژاردندا 50+1 بەدەست بهێنن. بەڵام بۆ گەڕی دووەم، پێی وایە شانسی كلیچدارئۆغڵو زیاترە و دەڵێت: ”بەكر ئاغردر، كە سەرۆكی دەزگایەكی گەورەی لێكۆڵینەوە و ڕاپرسییە پێی وایە لە گەڕی دووەمدا، كلیچدارئۆغڵو بە 53%ی دەنگەكان هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی دەباتەوە، بەڵام ڕەنگە وەكوو هەڵبژاردنی 2019، ئەردۆغان ئەنجامەكەی قبووڵ نەكات و هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی دووبارە بكرێتەوە.” ئەو باس لەوەش دەكات، كۆمەڵگەی توركیا خۆیان ئامادە كردووە تا ئەردۆغان لە دەسەڵات نەمێنێت و بە جددییش لەسەر ئەو بابەتە گفتوگۆ دەكەن.
نووسەرێک: لە گەڕی یەكەمی هەڵبژاردن نە ئەردۆغان و نە كلیچدارئۆغڵو نایبەنەوە
