باوكێك لە شاری بابل هاوسەرەكەی و منداڵەكانی و خۆیشی كوشت

ئەمڕۆ یەكشەممە فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای بابلی ناوەڕاستی عێراق بڵاوی كردەوە باوكێك بەر لەوەی خۆی بكوژێت، هاوسەرەكەی و دوو منداڵەكەی خۆی كوشتووە. بەپێی راگەیەندراوی پۆلیس، رووداوێكی كوشتن و خۆكوشتن لە ناوەڕاستی شاری حیللە تۆمار كراوە، تیایدا باوكێك هاوسەرەكەی خۆی و كچەكەی و كوڕەكەی خۆی كوشتووە، ئینجا خۆیشی كوشتووە. لەمبارەیەوە لێكۆڵینەوەی یاسایی لەلایەن بەشی نەهێشتنی تاوانی پۆلیسی شارەكە دەستی پێ كردووە و بڕیارە دواتر زانیاریی زیاتر بڵاو بكرێتەوە.